گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵدەدرێنەوە؛ گرێبەست لەگەڵ ریکخراوێکی جیهانیدا دەکەن

 گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵدەدرێنەوە؛ گرێبەست لەگەڵ ریکخراوێکی جیهانیدا دەکەن
گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان رایدەگەیەنێ، وەزارەتی شەهیدان دەیەوێ گرێبەستێک لەگەڵ رێکخراوێکی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ بکات، بۆ ئەوەی گۆڕەکان بە کۆمەڵەکان هەڵدرێنەوە و ببێ بە کەیسێکی جیهانی.



گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌ت سەرقاڵی واژۆكردنی گرێبەستێكە لەگەڵ رێخراوێكی نێودەوڵەتی بۆ هەلدانەوەی گۆڕە بەكۆمەلەكانی شەڕی داعش و دەشڵێ، لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی گرتنەوەی مووسڵیش پێنج گۆڕی بەكۆمەل دوزراونەتەوە.



(فوئاد عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت، "لە سەرەتای پڕۆسەی ئازادكردنەوەی ناوچە كوردستانییەكان تا ئێستا، نزیكەی ٤٠ گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە كە ٣٠ گۆڕیان لە سنووری قەزای شنگال و دەوروبەری مووسڵن، ئەوانی دیكەش لە سنووری ناحیەی جەلەولا و سەعدیەن، بەڵام ئەوانەی دەكەونە سنووری جەلەولا و سەعدیە پێشتر هەڵدراونەتەوە، سەرجەم گۆڕەکانیش روفاتی ئەو هاووڵاتیانەی تێدایە كە بەدەستی چەكدارانی تیرۆریستی داعشەوە شەهیدك راون و دواتر لەنێو گۆڕی بە كۆمەڵدا شاردراونەتەوە.



گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان دەشڵێ، وەزارەتی كاروباری شەهیدان ئەنفالكراوانی هەرێم كار بۆ ئەوە دەكات گرێبەستێك لەگەڵ رێكخراوێكی نێودەڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بكات، تا بكرێنە كەیسی نێودەوڵەتی و ئینجا كار بۆ هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە دەكرێت، هەر گۆڕێك ئامادەبێت بۆ هەڵدانەوە راستەوخۆ دوای گرێبەستەكە دەست بە هەڵدانەوەیان دەكرێت.



لەبارەی ئەو گۆڕانەی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵدا دۆزراونەتەوە (فوئاد عەلی) ئاماژەی دا" تا ئێستا وەزارەت هیچ كارێكی لەسەر ئەو گۆڕانە نەكردووە، چونكە هێزە عێراقییەكان تیمی تایبەت بەخۆیان لەگەڵ دایە، ئەوەی تا ئێستا پێمانڕاگەیەندراوە هێزە عێراقییەكان لە نزیك شاری مووسڵ و ناحیەی حەمام عەلیل پێج گۆڕی بە كۆمەڵیان دۆزیوەتەوە.
kdp-
Top