ئەورووپا؛ بۆ سەربەخۆیی کوردستان گردبوونەوە ساز دەدرێن
بهرپرسى رێكخراوى یهكێتیی لاوان و قوتابیانى كوردستان له وڵاتى هۆڵهندا (گوهدار لوقمان بۆتانى) بە ماڵپهڕى فهرمیى پارتی دیموكراتى كوردستانی گوت، "بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە ڕۆژی شەممەی دابێ ١٧-١٢-٢٠١٦، ڕەوەند کورد لە سەرانسەری ئەورووپا گردبوونەوەی فراوان ساز دەکات، لە هۆڵهندایش له ههمان رۆژدا سەعات (13:00 تا 16:00) له(MALIVELD/ Koekamplaan 6/ 2594 AA Den Haag) ئەم گردبوونەوەیە بە هاوکاریی پارتە سیاسییهكان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان گردبوونەوەیەکی فراوان ساز دەکەین بۆ پاڵپشتی لە سەربەخۆییی کوردستان و ڕێزگرتن لە پێشمەرگە و خوێنی شەهیدان وە بەرزڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
(بۆتانى) دهشڵێ، "ئەم گردبوونەوەیه بۆ ئەوەیە پاڵپشتیی سەربەخۆییی کوردستان بکەین و رێز لە ئاڵا و هێزەکانی پێشمەرگە دەگرین.
kdp-
