وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ قونسوڵى ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌وه
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیرى په‌روه‌رده باسى ڕه‌وشى ئیستاى په‌روه‌رده و فێركردنی له هه‌رێم كرد و گوتى زیاتر له ملیۆنێك و حه‌وسه‌د هه‌زار قوتابى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه وساڵی پار و به ئاماده‌بوونى پسپۆرانى نێوخۆیى و دەرەوە كۆنگرەی پەروەردەییان بەست كە بۆ گۆران و ڕیفۆرمى په‌روه‌رده‌یى گرنگ و ئەگەر بێت‌و بڕیاره‌كانی هەموو جێبه‌جى بكرێت له‌گه‌ڵ ستراتیژى په‌روه‌رده ئه‌وا گۆرانكارێكى گه‌وره رووده‌دات، سەرباری ئەوەش ئه‌گه‌ر به پێ پێوەرە نێوده‌وڵه‌تییەكان خوێندن به به‌رواردى ناوچه‌كه زۆر باشە.
وەزیری پەروەردە باسی پڕۆسەی به ئینگلیزیكردنى هه‌ر دوو بابه‌تى (زانستى و بیركارى) كرد و هەر لەم بارەوە وەزیری پەروەردە باسی پرۆگرامی خوێندنی كرد و گوتی: زۆر وڵاتى فره نه‌ته‌وه‌ى ده‌ورمان هەیە كە ته‌نها به زمانێك پڕۆگرامەكانیان چاپ ده‌كه‌ن كەچی ئێمه هەم له رووى زانستییەوە زۆر پێشكه‌وتووین و هەم بە شەش زمان پڕۆگراممان چاپ دەكەین و هەم گرنگى زۆر دراوه به به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه‌كان و تەنانەت كاری باشمان كردووە لەسەر نەهێشتنی توندرەوی لە پرۆگرامى ئاینیی كە له پۆلى یه‌ك تا كۆتایى دەخوێنرێت و رێفۆرممان تیدا كردووە. خوێندنى ئیسلامیمان هینایه سه‌ر په‌روه‌رده و پرۆگرامه‌كان ئه‌وانیشمان سەدا سەد گۆڕی.
دكتۆر پشتیوان سادق بۆ وەفدە ئەمەریكییەكە باسی گه‌وره‌ترین كیشه‌ى په‌روه‌ردەی كرد كە لایه‌نى مادییه و هیوادارین هاوكارى په‌روه‌رده بكه‌ن، چونكه پەروەردە كیلیلى گۆرانكارییه لە كۆمه‌ڵگەدا بەڵام بەداخەوە تا ئیستا رێكخراوه ئەمەریكییە‌كان ئه‌م كاره‌یان بۆ په‌روه‌رده نه‌كردووه، كەچی لە بەرامبەردا كۆریاى باشوور ساڵانه زیاتر له پێنج شەش ملیۆن دۆلار له بوارى په‌روه‌رده سه‌رف ده‌كات و ئه‌ڵمانیا زیاتر له دە ملیۆن دۆلاریان سه‌رف كردووه.
پاشان قونسوڵی ئەمەریكا سوپاسی وەزیری پەروەردە و وەزارەتی كرد و گوتی: ;سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى كه به‌ره‌و پیشبردنى رۆحیه‌تى پێكه‌وه ژیان و ئاشتى له هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى كردووتانە، ئێمەش ڵنیاین كە زۆر شت له رێگاى په‌روه‌رده ده‌كرێت و باشترین رێگەیە بۆ وەبەرهێنان پەروەردەیە و لەمەودوا له هه‌ندى بوار ده‌توانین یارمه‌تیده‌رى ئیوه بین هه‌ر له راهێنانى مامۆستایان لە زمانى ئینگلیزى و سه‌رجه‌م بواره‌كانى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان پێویستە هاوكار و هه‌ماهه‌نگى یه‌كتر بین له داهاتوو.
payamner -
