ئهمرۆ ئهنجومهنی وهزیران له بارهی بووجهی 2017ی عێراق كۆدهبێتهوه
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری ئابووری لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بەبێ چوار فراکسیۆنە کوردستانییەکەی پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت.
د. نووری عوسمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری ئابووری لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: ”ئەمڕۆ چوارشەممە 14\12\2016، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت و هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە نەدراوە“. ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە کۆبوونەوەکە پەیوەست دەبێت بە بودجەی گشتیی عێراق.
پێشتر لە ڕاگەیاندراوێکدا، هەر چوار فراکسیۆنی (یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو) لە پەرلەمانی عێراق، ئەوەیان ڕەت کردەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی بودجەی گشتیی عێراق بکەن.
payamner
