فەرماندەیەکی پێشمەرگە:پەکەکە منداڵانی کوردی ئێزیدی لەخشتەدەبات ودواتر دەیانباتە قەندیل

فەرماندەیەکی پێشمەرگە:پەکەکە منداڵانی کوردی ئێزیدی لەخشتەدەبات ودواتر دەیانباتە قەندیل
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال دەڵێت، پەکەکە لەشنگال منداڵانی ئێزیدی لەخشتە دەبات ودەیانباتە قەندیل وناوچەکانی ژێر دەستھەڵاتی خۆیان.

عەمید سمێ بۆسڵی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; چەکدارانی پەکەکە لەشنگال بەردەوامن لەکاری خراپ ودروستکردنی کێشە وماوەیەکە لەشنگال بەتایبەت لەناوچەی خانەسۆر منداڵان لەھەردوو رەگەزی نێرومێ لەخشتە دەبەن ومێشکیان دەشۆنەوە بەقسەی خۆش وھەندێک بەڵێن دواتر دەیان بەن بۆ قەندیل وناوچەکانی ژێر دەستھەڵاتی خۆیان.

عەمید سمێ بۆسڵی گوتیشی، ئەمە کاریگەری زۆری کردۆتە سەر خەڵکی شنگال ،ھەر بۆیەش ماوەیەک پێش ئێستا لەمەزاری شەرفەدین گەورەکانی کوردانی ئێزیدی کۆبوونەوە وداوایان کرد پەکەکە ناوچەکەیان جێبێڵێت،بەڵام تاەکو ئێستا ماون وچۆڵیان نەکردووە.

بۆسڵی ڕوونیشی کردەوە، تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆری منداڵیان بردووە ودواتریش رێگەیان پێنادەن بگەرێنەوە،بەپێچەوانەی ئێمەوە کە ھەشت ھەزار پێشمەرگە بۆ کوردانی ئێزیدی دروستکراون وکچیشیان تێدایە ،ئارەزوومەندانەیە وبەزۆر نیە،بەڵام کردارەکانی پەکەکە جێی سەرسورمانن زۆر.
payamner -
Top