دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیدارێکی تایبەت بۆ یادی ئاڵای کوردستان سازدەکات

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیدارێکی تایبەت بۆ یادی ئاڵای کوردستان سازدەکات
شڤان حمدی ئەندامی مەکتەبی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رۆژی پێنج شەمە رێکەوتی ١٥-١٢-٢٠١٦ بەبۆنەی سالرۆژی ئاڵای کوردستان دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەوبۆنەیەوە دیدارێکی تایبەت بۆ چەند کەسایەتیەکی رۆشنبیری ھەرچوار پارچەی کوردستان بەوبۆنەیەوەی رێکدەخات، ھەریەک لە بەشداربووان توێژینەوەیەک لە سەر ئالای کوردستان پێشکەش دەکەن.

شڤان حمدی گووتی: بە مەبەستی زیندوکردنەوە و توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی لە ھەر یەک لە بوارەکانی مێژووی و سیاسی ئالا دا توێژینەوەکان پێشکەش دەکرێن، دیدارە تایبەتەکە بە دۆرشمی ( ئەم ئاڵایە ھێمای بەرزی کوردستانە پاراستنی ئەرکی سەر شانی ھەموومانە) لە بارەگای دەزگای مەکتەبی رۆشنبیری و راگەیاندن لە ھۆلی راگەیاندن ئەنجام دەدرێت.
payamner -
Top