لەژێر بارانێکی چڕدا ١٥٠٠ خێزانی ئاوارە ھاوکاریکران

لەژێر بارانێکی چڕدا ١٥٠٠ خێزانی ئاوارە ھاوکاریکران
لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستان و سەرما و سۆڵە خێزانە ئاوارەکانی کەمپەکان زیاتر پێویستیان بە ئامێرەکانی گەرمکەرەوە (سۆپا) و سوتەمەنی دەبێت، ھەر بۆ ئەو مەبەستەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت سۆبەی بۆ ١٥٠٠ خێزانی ئاوارەی کەمپی خازر٢دا دابەشکرد.



ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەوڵەتی کوێت ١٥٠٠ سۆبەی بۆ ئاوارەکانی کەمپی خازر دابین کرد. ژیانی ناو کەمپەکان بەھۆی وەرزی زستانەوە قورستر بووە و ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکارییە ھەمەجۆرەکانی خۆی بۆ دووبارە ئومێد بەخشینەوە بەو ئاوارانەی کە بەھۆی شەڕەوە ماڵ و ژیانی خۆیان تێکچووە، ھاوکارییە ھەمەجۆرەکانی خۆی پێشکەشییان کردووە و لە وەرزی زستاندا لەگەڵ خواردن و پێداویستییەکانی ناوماڵ سوتەمەنی و ئامێری گەرمکەرەوە (سۆپا) و جلوبەرگی بە ھاوکاری رێکخراوە جیھانییەکان و کەسانی خێرخواز بۆ ئاوارەکان دابین کردووە.


payamner -
Top