هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌

هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ UNHCR، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و کەسانی خێرخواز هاوکاری جۆراوجۆری ٤٣٨ خێزان و ١٤٣٧ ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگەی کردووە.

رێکەوتی ١٤/١٢/٢٠١٦ دەزگای خێرخوازیی بارزانی دۆشەک و بەتانی بەسەر ١٤٣٧ ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگەدا بڵاوکردەوە هەروەها ئامێری گەرم کەرەوە (سۆپا) و خێوه‌ت دابەشی ١٣٢ خێزانی کەمپەکانی دیبەگە کرد، جێگای ئاماژەیە کە هاوکارییەکان لەلایەن UNHCRەوە دابینکرابوون و بە هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەر ئاوارەکاندا بڵاو کرایەوە.

لەهەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێداویستی خاوێن کەرەوەی و خاولی بۆ ١٢٦ خێزانی ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگە ئامادەکرد.

لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەران و ئاوارەکانی کەمپەکان بە هاوکاری کەسانی خێرخواز، بیبسی بەسەر ١٨٠ خێزانی کەمپەکانی دیبەگەدا بڵاو کرایەوە.
payamner -
Top