له كه‌لار 20 كرێكارى كۆمپانیایه‌ك ده‌ستگیركران
سامان ڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى كه‌لار، ڕاىگه‌یاند "ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى شارى كه‌لاردا، په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كرێت سه‌باره‌ت به كۆمپانیایه‌كى دانانى فلته‌رى ئاو كه به ماڵان‌دا ده‌گه‌ڕێن و تێستى ئاوى خواردنه‌وه ده‌كه‌ن".
گوتیشی "به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێ له نێو هاووڵاتیاندا له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه‌وه، نووسراوێكمان ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامیه‌تى كه‌لار و ئاسایش كرد و داواى ده‌ستگیركردنى تیمه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه‌مان كرد".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى كه‌لاره‌وه سه‌رجه‌م تیمه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ستگیركران كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 20 كرێكار ده‌بێت و پاش ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانیان، ئازادكراون و داوامان كردوه له به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه سه‌ردانمان بكات بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "كۆمپانیاكه ناوى (گ...) ه و كارى فرۆشتنى فلته‌رى ئاوى ماڵانه و شوێنى سه‌ره‌كییان له شارى سلێمانییه".
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى كه‌لار جه‌ختیكرده‌وه "ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵان به‌به‌رده‌وامى له‌لایه‌ن تیمه‌كانى كۆترۆڵى جۆرى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه چاودێرى ده‌كرێت و هیچ كێشه‌یه‌كى نییه و گونجاوه بۆ خواردنه‌وه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش "ئه‌و تێستانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه ده‌كرێت هیچ بنه‌مایه‌كى زانستى نییه، چونكه ناتوانن به هاووڵاتیان بڵێن جۆر و بڕى ئه‌و مادانه چیه و چه‌نده كه له ئاوه‌كه‌دا بوونى هه‌یه، وه ئه‌و ئامێرانه‌ى به‌كارى ده‌هێنن بۆ شیكارى ئاو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به خاوێنى و پیسی ئاوه‌وه نییه و له سه‌ریشی دیارینه‌كراوه".
باس‌نیوز
