نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە كۆسرەت ڕەسوول عەلی دەكات
بەبۆنەی خەڵاتكردنی (كۆسرەت ڕەسول عەلی) جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە خەڵاتی پیكاسۆی زێڕین لەلایەن هەرێمی تۆسكانای ئیتاڵییەوە، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لێ كرد.
لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆكوەزیران ئاماژەی بە خەبات و تێكۆشانی (كۆسرەت ڕەسول) لە بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا كرد و ڕۆڵی لە قۆناغهكانی پێشتر و دوای سەرهەڵدانی بەهاری ساڵی ١٩٩١ی خەڵكی كوردستان و ئهمڕۆشدا بەرز نرخاند و دووپاتی كردەوە كە شایستەی هەموو خەڵات و ڕێزگرتنێكی لەو شێوەیەن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
لای خۆیەوە (كۆسرەت ڕەسول عەلی) بۆ ئەو بەسەركردنەوهیه سوپاسی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانی كرد.
KDP
