حهفتهی دابێ، پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامیدا كۆ دەبێتەوە
له راگهیێندراوێكدا، گوتهبێژی فهرمیی پارتی ڕایگهیاندووه، ئهم سهردان و كۆبوونهوانهی حهفتهی دابێ لە چوارچێوەی ئهو هەنگاوانهیه بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی پەیامەكەی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دۆزینەوەی نەخشەڕێگایەك بۆ چارەكردنی كێشە ناوخۆییەكان.
بهگوێرهی ڕایهگهیێندراوهكه، بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی دابێ 19 ی 12 ی 2016، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ هەر یەك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستاندا، سەردانی شاری سلێمانی بكات.
شاندی دەستنیشانكراوی پارتی پێكهاتووە لە هەڤاڵان (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی و (عێززەدین بەرواری و مەحموود محەممەد و كاكەمین نەجاڕ) ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و، (ئەحمەد كانی و دڵشاد شەهاب) ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی.
KDP
