بەندکراوێکی کورد بە دانانی بارمتەی 250 هەزار دۆلار ئازاد کرا
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) حوسێن دانشمەند، بەندکراوی کوردی خەڵکی بانە، بە دانانی بارمتەیەکی 250 هەزار دۆلار لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند، کە ئەو زیندانییە کوردە دوێنێ سێشەمە 2016 -12- 13 لە زیندانی سنەوە گەڕاوەتەوە بۆ شاری بانە.
حوسێن دانشـەند، یەکێک لە پیلەوەرەکانی سنووری نێوان بانە و هەرێمی کوردستان بووە، کە کۆتایی وەرزی هاوینی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەوەکانەوە دەستەبسەر و ڕەوانەی زیندانی سنە کرابوو.
پێشتر ڕاپۆرتەکان باسیان لەە کردبوو کە ئەو بەندکراوە تووشی نەخۆشی و ئازاری گورچیل بووە، کە بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، تووشی خوینبەربوونی گورچیلە هاتبوو.
حەسەن دانشمەند، برای حوسێن دانشمەند، ناوەڕاستی وەرزی پاییز، ئەمساڵ لە شاری بانە دەستبەسەر و دواتر ڕەوانەی زیندانی شاری سنە کرابوو، کە هەتا ئێستا چارەنووسی دۆسیەکەی ڕوون نەبووەتەوە.
باسنيوز
