وەزارەتی شەهیدان: له ده‌شتی نه‌ینه‌وا نزیكه‌ی 40 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونەتەوە
په‌ری نووری عه‌زیز، سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "سه‌ره‌تا له شنگال ته‌نیا نزیكه‌ی 25 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵمان ده‌ستنیشان كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشه‌وه‌چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی ئازادكردنی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و نه‌ینه‌وا زۆرترین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 40 گۆڕ ده‌بن."
ڕوونیشی كرده‌وه‌و گوتی "چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان كردووه له‌گه‌ڵ لایەنی عێراقی و ڕێكخراوی (ئای سی ئێم پی)ی نێوده‌وڵه‌تی، كه هاوكاریی یه‌كتر بین بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال و ده‌شتی نه‌ینوا، به‌رده‌وامیشین له كاركردن بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه."
به گوته‌ی په‌ری، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسێیه‌كی یاسایی و زانستی به‌پێی ستانده‌ری جیهانی درووست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی دادگای نێوده‌وڵه‌تی بكرێت به مه‌به‌ستی به جینۆسایدناساندنی ئه‌و گۆڕانه."
گوتیشی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆستیی داعش له هیچ ناوچه‌یه‌ك ده‌ستی نه‌پاراستووە، بۆیه له سنووری هەرێمی كوردستان، یاخود له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌ر گۆڕێك هه‌بێت، به دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كوردی تێدایه، یان تێیدا نییه."
باس‌نیوز
