پاریس.. گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت

 پاریس.. گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت
لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

عەلی دۆلەمەڕی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، کە گردبوونەوەکە لە گۆڕەپانی ترۆکادێرۆ لە نزیک بورجی ئیفڵ ئەنجام دەدرێت.

کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداریی گردبوونەوەکە دەکەن، کە بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان (17ـی کانوونی یەکەم) ئەنجام دەدرێت و تێیدا پشتگیریی خۆیان بۆ هەوڵەکانی سەربەخۆیی کوردستان رادەگەیەنن و هەزاران ئاڵای کوردستان بەرز دەکەنەوە.

هەروەک عەلی دۆلەمەڕی رایگەیاندووە، گردبوونەوەکە رۆژی یەکشەممە 18ـی کانوونی یەکەمی 2016 لەم ناونیشانەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:













باسنيوز
Top