رێزلێنانی کارتەر لە پێشمەرگە بەرپرسانی عێراقی تووشی شۆک کردووە

 رێزلێنانی کارتەر لە پێشمەرگە بەرپرسانی عێراقی تووشی شۆک کردووە
پەرلەمانتارێکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا پێیوایە نابێ هەماهەنگیی سەربازی لە نێوان هەولێر و واشنتن هەبێت و پەرلەمانتارێکی کوردیش رایدەگەیەنێ، کە سەرددانە فەرمییەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی عێراق تووشی شۆک کردووە.



شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری عێراق راگەیاند، ئەمەریکا و ھاوپەیمانان ھەماھەنگی و پەیوەندیی باشیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.



هەروەک شاخەوان عەبدوڵڵا رایگەیاند، ئەمەریکا و ھاوپەیمانان وەک وڵاتێکی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ کوردستان دەکەن و بەڵگەی ئەوەی هێناوە، کە ”ھاوکاریی سەربازی و مووچەی بەشێک لە ھێزی پێشمەرگە راستەوخۆ دەدرێت“.



ئەو پەرلەمانتارە کوردە هەروەها رایگەیاند، سەردانی ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و رێزلێنانی لە پێشمەرگە، ھەندێک لەبەرپرسانی عێراقی ”تووشی شۆک“ کردووە.



پێشتر حەبیب تەرەفی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی دەوڵەتی یاسا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، دەبێت بەرپرسانی ئەمەریکا بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا ”سەردانی ھەرێمی کوردستان نەکەن“.



حەبیب تەرەفی پێیوایە پێویستە لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی سەربازی بۆ لەناوبردنی رێکخراوی توندڕەوی داعش لەنێوان ئەمریکا و حکوومەتی عێراق بێت ”نەک ئەمریکا و هەرێمی کوردستان“






باسنیوز
Top