دكتۆر عەرەفات ستونی: سەلیم جبووری لاوازترین سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە
ئەمڕۆ چوارشەممە (14\12\2016)، د. عەرەفات ستون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: “لە مێژووی پەرلەمانی عێراقدا، سەلیم جبووری، لاوازترین سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بووە. دەشڵێت: ”ئەو زۆر بێ هەڵوێستە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کاتێک جبووری هەڕەشەی لەسەر بووە، وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕێگەیان نەداوە لە پۆستەکەی لایبدەن، بەڵام: “ئەو وەفای نەبوو، بەڵکوو پێمان وایە جبووری هەندێک هەڵوێست وەردەگرێت، بۆ ئەوەیەتی کە پێگەی خۆی لەدەست نەدات و لە پەرلەمان بمێنێتەوە".
ئەم قسانەی عەرەفات کەرەم دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەیاننامەیەکی لەبارەی ناڕەزایی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە بێڕێزییەکانی بەرپرسانی گۆڕان، بەتایبەتیش لێدوانەکانی سروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری گۆڕان بەرامبەر بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان، بڵاو کردووەتەوە و تێیدا داوای کۆتاییهێنان بە ناڕەزاییەکانی کردووە.
باسنیوز
