فراکسیۆنی پارتی: لای داواکاری گشتی سکاڵا دژی بێڕێزیکاران بە پێشمەرگە تۆمار دەکەین
ئەمڕۆ چوارشەممە 14\12\2016، د. فرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیاند: ”فراکسیۆنی پارتی لە ڕێگەی داواکاری گشتیی ھەرێمی کوردستانەوە، داوای یاسایی تۆمار دەکەن“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕێککەوتووین کە کچ و کوڕی شەھیدان بچن ئەو داوایە تۆمار بکەن، ئەوانیش ھەریەک لە ئومێد خۆشناو و حەیات مەجید پەرخی کە ئەندامی فراکسیۆنەکەن، ئەو داوایە تۆمار دەکەن“.
لە ماوەی ڕابردووا چەندان پەرلەمانتار و بەرپرسی گۆڕان بە ناوهێنانی پێشمەرگە بە ”میلیشیا“ و تۆمەتبارکردنی کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە بە ”خۆفرۆش“، ناڕەزایی ئەوەیان بەرامبەر دروست بووە کە بێڕێزی بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان دەکەن.
باسنیوز
