فراکسیۆنی پارتی: لای داواکاری گشتی سکاڵا دژی بێڕێزیکاران بە پێشمەرگە تۆمار دەکەین

فراکسیۆنی پارتی: لای داواکاری گشتی سکاڵا دژی بێڕێزیکاران بە پێشمەرگە تۆمار دەکەین
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەی دووپات کردەوە کە لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە، داوای یاسایی لەدژی ئەوانە تۆمار دەکەن کە بێڕێزی بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان دەکەن.



ئەمڕۆ چوارشەممە 14\12\2016، د. فرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیاند: ”فراکسیۆنی پارتی لە ڕێگەی داواکاری گشتیی ھەرێمی کوردستانەوە، داوای یاسایی تۆمار دەکەن“.



ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕێککەوتووین کە کچ و کوڕی شەھیدان بچن ئەو داوایە تۆمار بکەن، ئەوانیش ھەریەک لە ئومێد خۆشناو و حەیات مەجید پەرخی کە ئەندامی فراکسیۆنەکەن، ئەو داوایە تۆمار دەکەن“.



لە ماوەی ڕابردووا چەندان پەرلەمانتار و بەرپرسی گۆڕان بە ناوهێنانی پێشمەرگە بە ”میلیشیا“ و تۆمەتبارکردنی کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە بە ”خۆفرۆش“، ناڕەزایی ئەوەیان بەرامبەر دروست بووە کە بێڕێزی بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان دەکەن.







باسنیوز
Top