ئەنجومەنی وەزیران بەبێ چوار فراکسیۆنەکە کۆدەبێتەوە
د. نووری عوسمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری ئابووری لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە: ”ئەمڕۆ چوارشەممە 14\12\2016، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت و هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە نەدراوە“. ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە کۆبوونەوەکە پەیوەست دەبێت بە بودجەی گشتیی عێراق.
پێشتر لە ڕاگەیاندراوێکدا، هەر چوار فراکسیۆنی (یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو) لە پەرلەمانی عێراق، ئەوەیان ڕەت کردەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی بودجەی گشتیی عێراق بکەن.
باسنیوز
