بەڵگەنامەیەکی ویکیلیکس: نەوشیروان مستەفا بڕوای بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان نییە

 بەڵگەنامەیەکی ویکیلیکس: نەوشیروان مستەفا بڕوای بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان نییە
تێڕوانینی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ پرسی سەربەخۆیی کوردستان ئاشکرا دەبێت.


بەپێی بەڵگەنامەیەکی ماڵپەڕی (ویکیلیکس) کە بۆ ساڵی 2009 دەگەڕێتەوە و پشتی بە زانیارییەکانی تیمێکی نزیک لە نەوشیروان مستەفا بەستووە، ئەوە ئاشکرا کراوە کە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان باوەڕی بە دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان نییە و پێیوایە کاتی دەوڵەتی بچووک کۆتایی هاتووە. هەروەها پاڵپشتی ئەوەش دەکات کە کوردانی باشوور بە دەوڵەتێکی بەهێزترەوە گرێ بدرێن و نموونەش بە ”عێراقێکی بەهێزتر و دیموکراسی“ دەهێنێتەوە.



لە بەشێکی دیکەی بەڵگەنامەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە نەوشیروان مستەفا باوەڕی وایە، کوردەکان نابێت شتێک بکەن، ببێتە هۆی ئەوەی ڕای گشتیی عێراق لە دژی خۆیان بجووڵێنن. هەروەها ناڕازییە بەرامبەر بەوەی هەندێک سەرکردەی کورد دەیکەن کە پێی وایە گرژی لەنێوان کورد و عەرەب پەیدا دەکەن، بۆ نموونە داوای دروستکردنی بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان دەکەن.



هەر لەو بەڵگەنامەیەدا ئاشکرا کراوە کە نەوشیروان مستەفا دەستووری عێراق بە پارێزەری کورد و گەرەنتیی مافەکانی کورد دەزانێت و باوەڕی وایە: ”ئەگەر دەسەڵاتی دابەشکردنی داهاتی عێراق هەمووی لەدەست حکوومەتی ناوەندیی عێراق بێت، ئەوا ئەو داهاتەی کە دەگاتە کوردستان، شەفاف دەبێت“، نەک داهاتەکە لەدەست حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێت.







باسنیوز
Top