ھەڵەبجە.. گەنجێک بە دەمانچە خۆی کوشت
بەھۆکارێکی نادیار گەنجێکی شارەدێی سیروانی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە، خۆی کوشت، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجەش، ڕایدەگەیەنێت کە لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە، بەردەوامە.
بەرزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 13/12/2016، لە شارەدێی سیروانی لە پارێزگای ھەڵەبجە، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بەناوی (ع.ب.ع) بە دەمانچە فیشەکێکی لە سەری خۆی دا".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "دوای گەیاندنی ئەو گەنجە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، گیانی لە دەستدا، ئیستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری خۆکوشتنەکەی بەردەوامە".
bas news-
