سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا داوای لادانی وێنه‌ی ده‌میرتاش و هاوڕێكانی ده‌كات
له‌نێو په‌رله‌مانی توركیا له شوێنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی هه‌ده‌په كه ده‌ستگیر كراون، وێنه‌كانیان دانراوه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان به فه‌رمی داوای لادانی وێنه‌كانی كرد.
وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ ده‌میرتاش و هاوڕێكانی كه ئێستە له زیندانه‌كانی توركیادان، گروپی هه‌ده‌په له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا بڕیاری داوه له شوێنی ئه‌وان وێنه‌كانیان هه‌ڵواسن و ئه‌مڕۆش وێنه‌كانیان دانرابوو و میدیاكانی توركیاش به گرنگییه‌وه ئه‌و هه‌وڵه‌ی هه‌ده‌په‌یان كرده هه‌واڵ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئیسماعیل قاره‌مان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا بۆ ماوه‌ی 45 خولهك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان كۆبووه‌ته‌وه، كه په‌روین بولدان وه‌كو نوێنه‌ری هه‌ده‌په به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كردووه.
قاره‌مان داوای له په‌روین بولدان كردووه وێنه‌ی ده‌میرتاش و هاوڕێكانی له‌ناو په‌رله‌مان لابه‌رێت، چونكه شتێكی باش نییه بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵام په‌روین بولدان داواكه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی ئێمه وه‌كو وه‌فایه‌ك ئه‌و وێنانه‌مان داناوه و تا ئازاد نه‌كرێن وێنه‌كانیان له شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی كه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی داوای زیندانی بۆ هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په ده‌كرد، زۆر به سه‌رسامییه‌وه ده‌ڕوانێته وێنه‌ی ده‌میرتاش و هاوڕێكانی، بۆیه رۆژنامه‌نووسان وێنه‌یان گرتووه و بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
bas news-
