قوتابخانه‌كانى كفرى بایكۆت ده‌شكێنن
پاش تێپه‌ڕبوونى زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر بایكۆتكردنى ده‌وامدا، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كفرى ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێكى زۆر له قوتابخانه‌كانى شارۆچكه‌كه بایكۆتیان شكاندووه و پرۆسه‌ى خوێندن خه‌ریكه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ى خۆى.
قادر ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كفرى، به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند "له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه به‌شێكى زۆر له قوتابخانه‌كانى شارۆچكه‌ى كفرى كه به 85% ده‌خه‌مڵێنرێن، بایكۆتیان شكاندووه و ده‌رگاى قوتابخانه‌كانیان كردووه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى فشار خرابێته سه‌ر هیچ به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایه‌ك".
گوتیشى "هێشتا به‌ته‌واوى مامۆستایان و قوتابیان پابه‌ند نه‌بوون به‌ده‌وامه‌كانیانه‌وه، به‌ڵام ورده ورده خه‌ریكه پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له شارۆچكه‌كه‌دا ده‌چێته سه‌ر ڕێچكه‌ى خۆى".
bas news-
