بەوێنە.. ئیسلام زاخۆیی بەختی گرێدا
ئەمرۆ سێ شەممە 13/12/2016 ئیسلام زاخۆیی، ھونەرمەندی گۆرانیبێژی شاری زاخۆ، ژیانی ھاوسەری پێکھێنا.
ئیسلام زاخۆیی، برای ھونەرمەند عەبدولقەھار زاخۆیی، ھاوکات لەگەڵ بڵاو کردنەوەی وێنەی کاتی مارەبڕینەکەی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نوسیویەتی: "سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ خۆشەویستەکەم بە نسیبم بوو، بەپێی شەرعیەتی خوا و پێغەمبەر، مارەم کرد".
لە دیمانەیەکی پێشووتریدا، ئیسلام، لەبارەی بوونی پەیوەندی خۆشەویستی ئاشکرای کردبوو، کە نزیکەی 3 ساڵە پەیوەندی خۆشەویستی ھەیە و بڕیارە لە ماوەی داھاتوودا مارەی بکات.
ئیسلام زاخۆیی، لە ساڵی 1982 لە شاری زاخۆ لە دایک بووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی دەڤەری بادینان، جگە لە بڵاو کردنەوەی ئەلبوومی گۆرانی و کلیپ، بەشداری ئاھەنگە خێزانەکیەکانیش، دەکات.
bas news-
