چوارهەزار خێزانی کەمپی حەسەن شام نەوت و خۆراکیان پێدرا

چوارهەزار خێزانی کەمپی حەسەن شام نەوت و خۆراکیان پێدرا


دەزگایی خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەھۆی ھاتنی وەرزی زستان، نەوتی بەسەر ٢٠٠٠ خێزانی ئاوارەی ناو کەمپی حەسەن شامدا دابەشکرد.



ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھەمەلایەنەیە و لە وەرزی زستاندا نەوت و پێداویستی گەرمکەرەوە بەسەر ئاوارە و پەنابەراندا دابەش دەکات، ھەر لە درێژەی ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمڕۆ بەھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سوتەمەنی بەسەر ٢٠٠٠ خێزانی کەمپی حەسەن شامدا بڵاو کردەوە.



هەر ئەمڕۆ لە ھەڵمەتێکی تردا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاری دەزگای خێرخوازیی نانەکەلی ٢٠٠٠پارسێلی خۆراکیان بەسەر ئاوارەکانی کەمپی حەسەن شامدا بڵاو کردەوە.



ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە یەکەم رۆژی ھاتنی ئاوارەکانەوە بەردەوامە و رۆژانە ''خواردنی گەرم، سۆبە، سوتەمەنی، جل و بەرگ و بەتانی و ...ھتد'' بەسەر ئاوارەکاندا بڵاو دەکاتەوە.
payamner-
Top