فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا لە باکووری کوردستان کەوتەخوارەوە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "ئانادۆڵو"، فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا کە مەبەستی مەشقی فڕۆکەوانی ھەستابوو، لە کاتی ھەوڵی نیشتنەوە بە ھۆکارێکی نەزانراو لە نزیک گوندی چارکلی شارۆچکەی سوور کەوتەخوارەوە."
بەپێی هەواڵەکه، رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ئەمنی وەرگیراون، فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ی تورکیا کە لە فەرماندەیی بنکەی ھەشتەمی جێت لە دیاربەکر بەمەبەستی مەشق و راھێنان بە فڕۆکەوانان ھەستابوو، ، لە کاتی ھەوڵی نیشتنەوە بە ھۆکارێکی نەزانراو لە نزیک گوندی چارکلی شارۆچکەی سوور کەوتەخوارەوە.
فڕۆکەوانەکە بەھۆی کورسی خۆھەڵدانەوە لە رووداوەکە رزگاری بوو.
لە لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان دەرکەوتووە کە فڕۆکەکە بەھۆی کێشەی تەکنیکیەوە کەوتووەتە خوارەوە.
payamner-
