وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گشتی وەزارەت دەكات
ئەمڕۆ (12-12- 2016) بەرێز دكتۆر عەلی سندی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە وەكاڵەت، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گشتی لەگەڵ راوێژكاران و بەرێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەت كرد، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی رارایی كار و فرمانەكانی وەزارەت و چۆنیەتی بەرێوەچوونی كاروباری رۆژانەی وەزارەت و چارەسەر كردنی گرفتەكان كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا كە هاوتا بوو لەگەڵ دەور و تەسلیمی و خانەنیش بوونی (عەزیز ئیبراهیم عەبدۆ) بەرێوەبەری گشتی پێشووی وەزارەت و دەستبەكاربوونی بەرێوەبەری گشتی تازە (دكتۆر عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی)، لە كووبوونەوەكەدا رێورەسمێكی شایستەی سوپاس و ستایشكردنی بەرێوەبەری پێشوو بەڕیوەچوو كە لە ماوەی كاركانیدا سەركەوتووانە توانیویەتی ئەركەكانی جێبەجێ بكات، تیایدا رۆڵی بەرێوەبەری پێشوو بەرز نرخێنرا، هەروەها لەلایەن جەنابی وەزیرەوە ئەرك و فرمانەكانی دیوانی وەزارەتی بە بەرێوەبەری گشتی نوێ راسپارد بۆ زیاتر خزمەتكردنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
راگەیاندن و پەیوەندیەکان حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان ب. پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن
payamner-
