حکوومەتی هەرێم و عێراق تانە لە بودجە دەدەن
حاکم (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەو فراکسیۆنە کوردیانەی باس لەوەدەکەن کارێکی زۆرباشیان کردووە و پشکی ھەرێمی کوردستانیان لە یاسای بودجەدا دابین کردووە راست ناکەن، چونکە جگە لە زیانگەیاندن بە هەرێم، ئەو یاسایە ھیچ سوودێکی دی نییە.
دەشڵێ، ھەردوو حکوومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان، لە دادگای فیدراڵدا تانە لەو یاسایە دەدەن، هەم عێراق تێبینی لەسەر پترۆدۆلار هەیە کە لە بودجەدا لە سێ دۆلارەوە کراوە بە ٥ دۆلار و، هەم هەرێمیش تێبینی لەسەر نەوتی کەرکووک هەیە.
(سلێڤانهیی) ئاماژەیشی دا، بڕگەیەک لە بودجەدا دانراوە باس لەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان مافی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتی لە کەرکوودا نییە و کۆمپانیای سۆمۆ ئەو کارە دەکات و هەرێم تەنیا کاری گواستەوە دەکات، ئەمەش بۆمبێکە بە دەستی بەغداوە بەرانبەر هەرێم بۆ ئەوەی دەستبەسەر نەوتی کەرکووکدا بگرێ، بەڵام هەرێم ئەمەی قەبووڵ نییە
kdp-
