د.مەحموود عوسمان: دەکرێت ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە

 د.مەحموود عوسمان: دەکرێت ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە
(د.مەحموود عوسمان) سیاسەتمەداری کورد باس لە پرسی لێدوانه‌كه‌ی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەکات کە سوکایەتیی بە پێشمەرگە کردووە و دەڵێت "چارەسەر ئەوەیە رێکاری یاسایی لەبەرانبەر بگیرێتەبەر".

(د.مەحموود عوسمان) سیاسەتمەداری کورد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''بابەتی ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان پرسێکە دەکرێت لە ڕێی یاسا و دادگاوە یەکلا بکرێتەوە، بۆیە دەکرێت یاسا ئه‌م پرسەکە یەکلا بکاتەوە''، گوتیشی: "ئێستا داواکارییەکی زۆر بۆ دادگاییکردنی چووە، دەکرێت لە رێگای ئەو بەڵگانەی کە لەسەر قسەکانی هەیە ڕووبەڕوو بکرێتەوە، چونکە ناکرێت كه‌ خەڵکێکی زۆر خرۆشاوە، خۆپیشاندان دەکرێت، چارەی ئەم پرسە تەنیا دادگایە".

هاوکات (ئامینە زکری) پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت: وەک فراکسیۆن و وەک پەرلەمانتاران داوای یاساییمان لەسەر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان تۆمار کردووە، هیچ پارێزبەندییەک لە پارێزبەندیی شەهیدان بەرزتر نییە، بۆیە دەبێت خۆی بێتە بەردەم دادگا و قسەکانی بسەلمینێت، لە کاتێکدا دەبێت قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان بکاتەوە".

(ئامینە زکری) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: بەهۆی قسەکانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌یەوە بزووتنەوەی گۆڕان کەوتە بەردەم بەرپرسیارەتیی گەورە و، ناتوانن بەرگری لە قسەکانی بکەن، چونکە گوشاری جەماوەر لەسەریان زۆر بووە، تەنانەت بەشێک لە نیشتیمانپەروەرانی گۆڕان پەیوەندییان پێوە کردوون و داوای لێبوردناین کردووە.''
kdp-
Top