٢ باندی گەورەی دزی و تەزویر دەستگیر دەکرێن
لە شاری ھەولێر دوو باندی دزی و تاوان دەستگیر دەکرێن کە باندێکیان عەرەبی بەغدا بوون و نیازیان وابوو بانکێکی گەورەی ئەھلی ببڕن، باندەکەی تریش خەلکی سوریان و ئەرکیان ئەنجامدانی تەزویر بووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەست کەوتوون لە چەند رۆژی رابردوودا ٢ باندی جیاوازی تاوان لە ھەولێر دەستگیرکراون, کە باندێکیان بەنیاز بوونە بانکێی گەورەی ئەھلی لە ھەولێر ببڕن بەڵام کەمێک پێش ئەنجامدانی تاوانەکە ھەموو ئەندامانی باندەکە دەستگیرکراون.
باندەکەی تریش ئەرکیان ئەنجامدانی تەزویر بووە بە تایبەت تەزویرکردنی پاسەپۆرت و ناردنی گەنجان بۆ ھاندەران بە شێوەی نایاسایی.
لیواعەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، لە لێدوانێکی دا بۆ باس دەستگیرکردنی ئەو دوو باندەی دووپات کردەوەو و گوتی: باندێکی چەند کەسی کە عەرەبی خەڵکی بەغدان پلانیان دانا بوو و ماوەیەکیش چاودێری بانکێکی شاری ھەولێریان دەکرد بۆ ئەوەی بانکێکی گەورە ببڕن، بەڵام ھێزەکانی پۆلیس توانیان ئەو پلانە پوچەڵ بکەنەوە و تاوانبارانیش دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو باندەی بە نیاز بوون ئەو بانکە ببڕن ژمارەیان ٣ کەسە و دانیان بە تاوانەکانیان ناوە.
باندەکەی تر بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گوتی: ئەو باندەی تر کە کاریان ناردی گەنجان بوو بۆ ھەندەران خەڵکی سوریان و کاریان تاوان و تەزویرکردنی پاسەپۆرت و رەوانەکردنی گەنجان بووە بۆ ئیجە و ھەندەران کە چەندین گەنجی کوردستان بەھۆی ئەوان پارەی رۆیووە و دواتریش دەستگیکراون.
عەبدولخالق تەڵعەت ئەوەی ئاشکراکرد ٨٥% لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو باندە تەواو بووە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە زۆری نەماوە کۆتایی بێت.
ئەو بەرپرسەی پۆلیسی ھەولێر دڵنیایی دەداتە ھاوڵاتیان ھێزەکانیان چاوکراوەن و رێگە نادەن تاوانباران ئارامی ھەولێر بشێوێنن و دەستدرێژی بکەنە سەر موڵک و ماڵیان.
payamner-
