مەنسوور بارزانی: ڕێگا بە سووکایەتیکردن بە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە نادەین

مەنسوور بارزانی: ڕێگا بە سووکایەتیکردن بە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە نادەین

فەرماندەی لەشکری تایبەت و گوڵانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕای گەیاند، ڕێگە بە سووکایەتیکردن بە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە نادەن.



ئەمڕۆ سێشەممە 13\12\2016، مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەت و گوڵانی پێشمەرگە، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاند: “بەهیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت لەژێر هیچ پاساو و بیانوێکدا، سووکایەتی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکرێت، چونکە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە خەبات و بەرگری و قوربانیداندایە لەدژی تیرۆرستانی داعش، ئێستاش زیاد لە هەزاران کیلۆمەتر خاکی کوردستان دەپارێزێت، قوربانییەکی یەکجار زۆرمان داوە تا کوردستان گەیشتووەتە ئەم قۆناغە، بۆیە ناکرێت هیچ کەسێک سووکایەتی بە خوێنی شەهیدان و قوربانییانی پێشمەرگە بکات”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە سوپاسی هاوپەیمانان و هەموو ئەو لایەنانە دەکەن کە هاوکاریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون و چاوەڕوانیی هاوکاریی زیاتری هاوپەیمانان دەکەن. گوتیشی: “ئایندەی داعش بەرەو نەمانە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەرکەوتنی فراوانی بەدەست هێناوە”.
payamner-
Top