پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیانی کەمپی ھەرشەمدا دابەشکرا

پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیانی کەمپی ھەرشەمدا دابەشکرا



دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھاوکاری دەوڵەتی کوێت جانتاو پێداویستی خوێندنی بەسەر ٥٠ قوتابی قوتابخانەی ھەرشەمدا بڵاوکردەوە کە ئەم ھاوکارییانە لە درێژەی ھاوکاریکردنی قوتابیان بەمەبەستی گرنگیندان بە پرۆسەی خوێندن.



ئەمڕۆ لەدرێژەی دابەشکردنی جانتاو پێداویستیەکانی خوێندن و گرنگیدان بەپرۆسەی خوێندنی ئاوارەکان لەکەمپەکاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی دەوڵەتی کوێت جانتای بەسەر قوتابی کچی قۆناغی ئامادەیی کەمپی ھەرشەمدا بڵاوکردەوە.



دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمساڵ بەھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی کوێت ھەڵمەتی دابەشکردنی ٢٠ ھەزار جانتاو پێداویستی خوێندن بۆ قوتابیانی ئاوارەی کەمپەکان بەڕێوە دەبات.
payamner-
Top