له مه‌راسیمێكدا له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ 27كێلگه مین دوای پاككردنه‌وه‌ی راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كرانه‌وه
له مه‌راسیمێكدا له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به ئاماده‌بوونی به‌رێز (محمه‌د ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین له كوردستان به ئاماده‌بونی به‌رێزان (شێخ جه‌لال) به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مین/سلێمانی و عوبێد ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی كارروباری ته‌كنیكی و ( ئامانج كه‌ساس ) قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌مال و به‌رپرسی رێكخراوی (MAG) له كوردستان و عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئیداری ناوچه‌كه چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی مینرێژكراو به ڕووبه‌ری زیاتر له (1،439،078) یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌د و سی ونۆ هه‌زار مه‌تر دووجا دوایی پاككردنه‌وه‌ی له مین و پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و جه‌نگی ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كرایه‌وه.
سه‌ره‌تایی مه‌راسیمه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، له پرێس كۆنفرانسێكیشدا به‌رێز (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین خۆشحاڵی خۆی به پاككردنه‌وه‌ی به‌شێكی تری خاكی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مینی سلێمانی و كارمه‌ندانی مین و ئیداره‌ی ناوچه‌كه كرد كه هه‌ماهه‌نگ بون له‌گه‌ڵیان چونكه له رابردوودا ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڤه‌رێكی شه‌رگه بووه له نێوان حزبی به‌عس و پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند شه‌ورۆژ له هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی دواین مین و ته‌قه‌مه‌نی له خاكی كوردستان له‌ناوببرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی پاك و سه‌لامه‌ت بۆ هاوڵاتیان دسته‌به‌ر بكه‌ین هاونیشتیمانیان دوربن له هه‌ر مه‌ترسیه‌كی مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر ژیانیان به‌تایبه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌ی كه زۆربه‌ی هاوڵاتیان به كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری سه‌رقاڵن ئه‌مرۆش شانازیه‌كی تره بۆ كه‌رمه‌ندانی ده‌زگای مین كه روبه‌رێكی فراونتریان پاك كردۆته‌وه و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێته‌وه كه چه‌ند ساڵه نه‌توانراوه له‌به‌ر مه‌ترسی به‌كاربهێندرێن له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌ی دا بۆكه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند ناوبراو رایگه‌یاند سه‌رجه‌م ئه‌وناوچانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بن ده‌ستی داعش ئازادی ده‌كه‌ن هه‌مووی به مین و ته‌قه‌مه‌نی بۆمب رێژكراوه كه تا له‌و مه‌ترسیانه پاكنه‌كرێـته‌وه ناتوانردرێـت خزمه‌تگوزاری تری وه‌ك دوباره بنیات نانه‌وه و ئاو رێگه‌و بانی بۆ دابین بكرێت بۆیه ده‌زگای مین هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا سه‌رجه‌م ناوچه پیسبوه‌كانی كوردستان پاك بكاته‌وه. له‌به‌شێكی مه‌راسیمه‌كه‌دا (نی‌نا سیچاران) به‌رپرسی رێكخراوی (MAG) له وته‌یه‌كدا سوپاسی ده‌زگای مین كرد كه هه‌مووكات هه‌ماهه‌نگ بون هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی خۆی و رێكخراوه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئیداره‌ی قه‌زای چه‌مچه‌مال كرد كه كارئاسانی زۆریان كردووه بۆ ئیش و كاره‌كانیان بۆ پاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه دواتر به‌رێز(ئامانج كه‌ساس) قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ له وته‌یه‌كدا سوپاس و ده‌ست خۆشی خۆی ئاراسته‌ی ده‌زگای مین كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیویانه %85ی روبه‌ری پیسبوو به مین و ته‌قه‌مه‌نی له سنوری قه‌زاكه پاك بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ی ماوه رێژه‌كه‌ی كه‌مه و له ماوه‌یه‌كی كورت به هه‌وڵ و ماندوو بونی كارمه‌ندانی مین و رێكخراوه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بواری مین ده‌توانرێت كۆتا مین له سنوری قه‌زاكه له‌ناوببرێت و پوچه‌ڵبكرێته‌وه جێگه‌ی ئاماژه‌یه ده‌زگای گشتی كاروباری مین به‌هاوكاری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی (MAG) له سنوری 15 گوند له قه‌زای چه‌مچه‌مال توانیویانه زیاتر له ملیۆنێك و چوارسه‌دهه‌زار مه‌تر دوجا له مین و پاشماوه جه‌نگیه‌كان پاك بكه‌نه‌وه ونزیكه‌ی دووملیۆن مین و ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌ی جه‌نگی له‌و روبه‌ره پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و له‌ناوی ببه‌ن.
payamner-
