گۆرانیی ئاڵای کوردستان لە ڕۆژی ئاڵادا بڵاو دەکرێتەوە
کازم کۆیی، تێکستەکەی گۆرانییەکەی نووسیوە، وشیار مەرجان ئاوازی بۆ داناوە، ھەروەھا ھۆگر عەزیز کاری دابەشکردنی میوزیک و ھۆگر سەعید تۆمارکردنی بۆ کردووە، ھەنگاو مەرجان کاری وێنەگرتنی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە، ھەروەھا دیار مەرجان کاری مۆنتاژ و دەرھێنانی بۆ کلیپەکە کردووە.
وشیار مەرجان، بەڕێوەبەری بەرھەمی کلیپی (ئاڵای کوردستان) لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: "کلیپەکە لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان 2016-12-17 بڵاو دەکرێتەوە".
گوتیشی: "لە چەند شوێنێکی جیاوازی وەک (مۆنیومێنتی شەھیدان، پەرلەمانی کوردستان، فەرماندەیی پاسەوانی زێرەڤانی، پارکی شەھید سامی عەبدولڕەحمان) وێنەی کلیپەکە گیراوە".
قوتابییانی قوتابخانە و باخچەی ساوایان و کۆمەڵەی دوازدە سوارە بەشدارییان لە وێنەگرتنی کلیپەکە کردووە، وشیار مەرجان دەشڵێت: "کلیپەکە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی قوتابخانەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەدەی ھەولێری سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە".
باسنیوز
