مەلا بەختیار بە توندی وەڵامی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەداتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 13\12\2016، مەلا بەختیار، لە وەڵامێکدا بە ناونیشانی (جارێ تەنها ئەوەندە دەڵێم، قسەی قورسم زۆرە لە بەرامبەر قسەی سووک)، ئاماژەی بە سەربردەیەکی ساڵی 2006 داوە کە تێیدا لە کەناڵێکی لۆکاڕییەوە ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕەخنەی لە مەلا بەختیار گرتووە و دواتر تاڵەبانی تووڕە بووە و پێی گوتووە: ”ئه‌گه‌ر نه‌چی داوای لێبوردن له مه‌لا به‌ختیار بكه‌ی، ئیتر نه‌یه‌یته‌وە لای من“. ئەو کەسەش دوای چه‌ند ڕۆژێك، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین ده‌كات و له‌وێ داوای لێبووردن له مەلا بەختیار ده‌كات.
لە بەشی دووەمی وەڵامەکەیدا کە ڕاستەوخۆ وەڵامی قسەکانی پێشتری شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە، مەلا بەختیار دەڵێت: ”ئێستا.. كه مام جه‌لال نه‌خۆشه، جێی داخه، ئه‌وانه‌ی خۆیان به میراتگری حزبه‌كه‌ی مام جه‌لال ده‌زانن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین و گرنگترین كۆنگره‌ی حزبه‌كانی دونیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سلێمانیدا ڕێك ده‌خه‌ین، وه‌كوو ده‌ستخۆشیمان لێناكه‌ن، باوه‌ڕیش ناكه‌ن كه له دارایی یه‌كێتی، هیچمان له‌سه‌ر كۆنگره‌كه خەرج نه‌كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدا، ئیداره‌ی گشتی و ئوتێل میلینیۆم، شایه‌تی ئه‌وه‌ن كه ئه‌و حزبانه چۆن و چه‌ندیان له‌سه‌ر كۆنگره‌كه خەرج کردووە“.
لە کۆتاییشدا دووپاتی کردووەتەوە: ”ده‌یڵێمه‌وه، جارێ ته‌نها هێنده ده‌ڵێم. بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی سیاسیی خۆم و دیسپلینی یه‌كێتی، بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی.. به شه‌رمه‌زاری ده‌زانم“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە توندی ڕەخنەی لە مەلا بەختیار گرتبوو، بەوەی کۆنگرەی حزبە سۆسیال دیموکراتەکان لە سلێمانی بە پارەی یەکێتی ڕێک دەخات.
لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممە 13\12\2016ی هەفتەنامەی (باس)یشدا لە ڕاپۆرتێک ئەوە ئاشکرا کراوە کە ناکۆکیی نێوان هەریەک لە مەلا بەختیار و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پەیوەندی بەوەوە هەیە کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کەسی یەکەمی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی، لەگەڵ نەوشیروان مستەفای ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لەسەر ئەو بۆچوونەن کە ڕێگە لە سەرگرتنی کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان بگرن، لە کاتێکدا مەلا بەختیار بە دەروازەیەک بۆ چارەسەربوونی کێشەکانی هەرێمی کوردستانی دەزانێت.
باسنيوز
