وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک بۆ بارزانی دەنێرێت

 وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک بۆ بارزانی دەنێرێت
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

رۆژی سێشەممە 13ـی کانوونی یەکەمی 2016، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناردووە.

لە پەیامەکەیدا، کە بەبۆنەی خوشکێکی مەسعود بارزانی ناردوویەتی، محەمەدجەواد زەریف پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

رۆژی دووشەممە 5ـی کانوونی یەکەمی 2016، خاتوو ئیقلیما مستەفا بارزانی، خوشکی گەورەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.









باسنيوز
Top