حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی مانگی 10 بڵاو دەکاتەوە

 حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی مانگی 10 بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داهات و بڕی هەناردەی نەوتی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەمی 2016 بڵاو دەکاتەوە.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦دا بە بەھای زیاتر لە ٦٣٦ ملیۆن نەوتی لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیھان، ھەناردەکردووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتەکە لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە ١٦ ملیۆن و ٧٦٦ ھەزار و ٥٦٣ بەرمیل نەوتی ھەناردە کردووە.

لەماوەی ئەو مانگەدا کۆی بەرھەمی نەوتی حکوومەتی ھەرێم ١٩ ملیۆن و ٣٦ ھەزار و ٢٠٣ بەرمیل بووە.

تێکڕای بەرھەمی رۆژانەی نەوت ٦١٤ ھەزار و ٧١ بەرمیل بووە. ھەر بەرمیلێک لەو نەوتەی لە بەندەری جەیھانەوە رەوانەکراوە بە ٣٩ دۆلار و ٣٢ سەنت فرۆشراوە.

لەماوەی ئەو مانگەدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەداھاتی نەوت ٤١٦ ملیۆن و ٥١١ ھەزار و ٥٩٨ دۆلاری دەستکەوتووە و ٢١٩ ملیۆن و ٨٥٣ ھەزار و ٢١٢ دۆلاری داوەتە کۆمپانیاکانی نەوت و خەرجییەکان.













باسنيوز
Top