راگەیەندراوی حکوومەتی تورکیا لەبارەی رەوشی تەندروستیی دەمیرتاش

 راگەیەندراوی حکوومەتی تورکیا لەبارەی رەوشی تەندروستیی دەمیرتاش
حکوومەتی تورکیا لەبارەی رەوشی تەندروستیی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە) راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.

رۆژی دووشەممە 12ـی کانوونی یەکەمی 2016، ئایهان بیلگەن، پەرلەمانتاری تورکیا و گوتەبێژی هەدەپە رایگەیاند، کە رەوشی تەندروستیی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە ناجێگیرە و تووشی جەڵتەی دڵ بووە و ئەوان وەک هەدەپە نیگەرانن.

رۆژی سێشەممە 13ـی کانوونی یەکەم، وەزارەتی دادی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند، سەڵاحەدین دەمیرتاش تووشی جەڵتەی دڵ نەبووە و ”رەوشی تەندروستیی دەمیرتاش باش و جێگیرە“.

وەزارەتی دادی تورکیا هەروەها رایگەیاندووە، کە دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە، رێژەی کۆلیستڕۆل (چەوری)ی لە لەشی هاوسەرۆکی هەدەپە بەرز بووەتەوە، بەڵام ئێستا تەندروستییەکەی جێگیرە.

رۆژی 4ـی تشرینی دووەمی 2016، سەڵاحەدین دەمیرتاش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستگیر کرا و تاوەکو ئێستا لەزیندانی ئەدیرنە زیندانی کراوە.














باسنيوز
Top