نێچیرڤان بارزانی: بێشکچی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی کورد زۆر زەحمەتی کێشاوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای بەخێرهێنانی ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و بیرمەندی ناسراوی تورک، رایگەیاند، بێشکچی تا ئێستاش لە خەبات بۆ زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد و پێکەوەژیان لە تورکیا، خەبات دەکات.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند، رۆڵی ئیسماعیل بێشکچی لە برەودان بە کەلتووری پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی زۆر هەوڵ و تێکۆشانی داوە و بەو هۆیەوە چەندین ساڵ زیندانی کراوە.
ئیسماعیل بێشکچی بیرمەندێکی ناسراوی تورکە، دەیان کتێبی نووسیوە و لە زۆربەی کتێبەکانیدا بەرگریی لە مافەکانی گەلی کورد کردووە و بەو هۆیەوە هەشت جار دەستگیر کراوە و 17 ساڵی لە zیندانەکانی تورکیا بەسەر بردووە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی کانوونی یەکەمی 2016، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ژمارەیەک لە وەزیر و پەرلەمانتارانی کوردستان، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی، مامۆستایانی زانکۆ و مامۆستایانی ئایینی، لە شاری ھەولێر ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی کۆنفرانسی لێبوردەیی و ژیان، ھەڕەشەی تیرۆر و ئەزموونی پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کە لەلایەن ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ڕۆشنبیری ھەرێمی کوردستانەوە ڕێکخراوە.
باسنيوز
