هیچ شتێ لای گۆڕان پیرۆز نییە، بۆیە نه‌یهێشت یاسای پاراستنی پیرۆزییه‌كان سه‌ربگرێت
دكتۆر (مه‌دحه‌ت سلێمان) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێش چه‌ند ساڵێك پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده كرابوو تا پیرۆزییه‌كانی وڵات پارێزراو بن، به‌ڵام ئه‌وكات گۆڕان هاته نێو په‌رله‌مانەوە و به‌هه‌موو توانای خۆی دژایه‌تیی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی پاراستنی پیرۆزییه‌كانی نیشتیمانیان كرد، چونكه گۆڕان پێی وایه هیچ شتێك لای ئه‌وان پیرۆز نییه، مادام هیچ شتێك لای گۆڕان پیرۆز نییه، واتا پێشمه‌رگه و ئاسایش و شه‌هید لای ئه‌وان پیرۆز نین، هه‌ر ئه‌وكاتیش رێگرییان له ده‌رچوونی یاسایه‌ك بۆ پاراستنی پیرۆزییه‌كان كرد."
راوێژكاره‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان لەبارەی پێشمەرگە و خێزانی پێشمەرگەی شەهیدەوە باسی كردووه، له‌كه‌داركردنی پیرۆزترین پیرۆزییه‌كانی وڵاتی ئێمه‌ن، كه خوێنی سه‌ربه‌زی شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه. جا بۆیە پێویسته وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان له رێی دادگاوه داوای سزادانی (سروه عه‌بدولواحید) بكه‌ن و داوایش له په‌رله‌مانی عێراق بكرێت پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵبگرێ بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته دادگا و ده‌ستگیر بكرێت، چونكه عێراق هیچ رێكارێكی یاسایی ناگرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی خۆی، پێشموایه به‌غدا ئه‌وه‌ی پێخۆشه كه (سروه) ئه‌وه به پیرۆزییه‌كانی ئێمه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی هه‌رێمی كوردستانی لا پیرۆز نییه."
(مەدحەت سلێمان) ده‌شڵێت، "مادام گۆڕان نه‌یهێشت پڕۆژه‌یاسای پاراستنی پیرۆزییه‌كانی كوردستان سه‌ربگرێت، ئه‌وا پێویسته هه‌رچیی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان هه‌یه له رێگه‌ی دادگاوه داوای قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی بكه‌ن و سنوورێك بۆ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ش دابنێن كه پەنا بۆ له‌كه‌داركردنی پیرۆزییه‌كانی وڵات و گشت تاكێك ده‌بات."
KDP.info-
