شاندێکی ئەمریکا کشانەوەی پەکەکە لە سنوونێ تاوتوێ دەکات
نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ راگەیاند، کە تاوەکو چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە بمێننەوە، هاووڵاتی و ئاوارەکانی ناوچەکە ناتوانن بگەڕێنەوە.
نایف سەیدۆ هەروەها رایگەیاندووە، کە شاندەکەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە 12ـی کانوونی یەکەمی 2016 بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەگەڵ ئیدارەی ناوچەکە کۆ بووەتەوە و ئیدارەی سنوونێ بە شاندەکەیان گوتووە، کە بەغدا هیچ هاوکارییەکی ناوچەکە ناکات.
هەروەک بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ رایگەیاندووە، ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن میکانیزمێک بۆ کشانەوەی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە دابنێن.
باسنیوز
