بەندکراوێکی دیکەی کورد لەسێدارە درا
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی شاری مەراغە بەڕێوە چوو.
ئەو بەندکراوە کوردە کە دوێنێ دووشەمم 2016 -12- 12لە شاری (مەراغە)ی پارێزگاری تەورێز لەسێدارە دراوە، ناوی سولێمان کاک ئەڵڵا نیژاد، تەمەن 33 ساڵ کوڕی هاشم و خەڵکی سەقزە.
سولێمان کاک ئەڵڵا نیژاد زستانی ساڵی 2011 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن دادگای شاری مەراغەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو بەندکراوە کوردە باوکی کچێکی تەمەن چوار ساڵ و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بەبێ هەبوونی مافی مورەخەسی (مۆڵەت) لە بەندیخانەی مەراغە ڕاگیراوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) لەسەرەتای مانگی دێسەمبەرەوە سزای سێدارەی پێنج هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی شیراز، مەشهەد، کرماشان، سەڵماس و مەراغە بەڕێوە چووە.
باسنیوز
