لە دەڤەری گه‌رمیاندا خەڵک دژی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەنگیان بەرز کردەوە

 	 لە دەڤەری گه‌رمیاندا خەڵک دژی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەنگیان بەرز کردەوە
-ئەمڕۆ لە دەڤەری گەرمیاندا هاوشێوەی دەڤەرەکانی دیکەی کوردستان، دەنگی خەڵک بۆ ئیدانەکردنی ئەو قسانەی کە پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە دژی کورد و پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان کردبووی، بەرز بووەوە و پێیان گوت کە لێت قەبووڵ ناکەین.



ئەمڕۆ لە دەڤەری گەرمیاندا دژی قسەکانی (سروە عەلدولواحید) پەرلەمانتاری گۆڕان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ساز درا. لە نێو گردبوونەوەکەدا (ئەحمەد گلی) لە کەلاره‌وه‌ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت، لە دەڤەری گەرمیاندا کەسوکاری شەهیدان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و نووسەر و رۆژنامەنووسان رۆشنبیران، گردبوونەوە بۆ ئیدانەکردنی ئەو قسانەی کە ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان بەرانبەر بە پێشمەرگە و کورد و کەسوکاری شەهیدان کردوویەتی.



(گلی) دەڵێ، ''نابێ هیچ کوردێک لەو رەفتارە خۆش بێ کە ئەم پەرلەمانتارە پەروەردەی گۆڕانە، وەها سوکایەتیی بە کوردستان بکات، ئەوانە لە کوردستاندا هیچیان پێنەکرا، بۆیە ئێستا دەیانەوێ لە بەغدا دژی کورد بوەستنەوە و سوکایەتیی بە مقەدەساتی کورد بکەن.''
kdp-

Top