پەکەکە رێگرن و بواری گفتوگۆیان نەهێشتووەتەوە

 پەکەکە رێگرن و بواری گفتوگۆیان نەهێشتووەتەوە
قایمقامی پێشووی شنگال دەڵێ، پەکەکە رێگرن و بواری گفتوگۆیان نەهێشتووەتەوە بۆیە هەرچۆنێک بێ دەبێ ناوچەکە چۆڵ بکەن.



قایمقامی پێشووی شنگال و ئەندامی ئەنجوومەنی قەزای شنگاڵ (مەیسەر حەجی ساڵح) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، پەکەکە تا ئێستا لە شنگالدا ماون و چۆڵیان نەکردووە، ھەرچەندە داواکاریی ھەموو خەڵکی شنگال ئەوەیە، پێویستە ناوچەکە چۆڵ بکەن و رازی نابن ئەو ھێزە ده‌ره‌كییه‌ لە شنگال بێت، چونکە کێشە دروست دەکەن، کەچی ئەوان هێشتا ماونەتەوە.



وه‌ك قایمقامی پێشووی شنگال گوتی، ''هۆكاری بێزاریی خه‌ڵكی شنگال له‌ په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌، کاری نایاسایی دەکات و رێگرن؛ خۆ ئه‌وان بە یاسا رێک نەخراون، بۆیە ناکرێ گفتوگۆیان لەگەڵدا بکرێ، خۆیشیان بواری گفتوگۆیان نەهێشتووەتەوە هه‌ربۆیە هەرچۆنێک بێ دەبێ ناوچەکە چۆڵ بکەن.''
kdp-

Top