پەیەدە سەرکردەیەکی دیکەی ئەنەکەسەی ڕفاند
بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کورستاندا (خالید عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندان، ئەندامی لیژنەی ناوخۆیی ئەنەکەسە لە دێریک (بەنگین ئەحمەد) کە لەگەڵ دایکی بووە لە نەخۆشخانەدا و دواتر چووەتە نیو خۆپیشاندەرانهوه و لە لایەن پەیەدەوه هێرشی کرایە سەر و ڕفاندوویانە و تا ئێستایش چارەنووسی نادیارە.
دەشڵێ، ئەو سەرکردەیە کەسێکی سەربەخۆییە لە نێو ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریادا و لە لیژنەی دێریک کاری دەکرد، بەڵام پەیەدە لە جیاتی ئەوەی کە وەڵامی داواکاریی خۆپیشاندەران بداتەوە (بەنگین ئەحمەد)یشی رفاند.
(بەنگین ئەحمەد) کەسێکی کۆمەڵایەتی و نیشتیمانیی دیاری ناوچەکەیە و لەنێو خەڵکدا پێگەی تایبەتی هەیە، پێشووتریش لە لایەن رژێمی سووریاوه دەستگیر کراوە.
جێگەی ئاماژەیە، تا ئێستا پەیەدە 37 سەرکردەی ئەنەکەسەی دەستگیر کردوون.
kdp-
