عوسمان بایده‌میر: پشتگیرى له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كه‌ین
جێگرى هاوسه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو پشتگیریه‌كى خۆمان بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌رده‌بڕین، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هه‌ده‌په خوازیاره هه‌رچوارپارچه‌ى كوردستان به‌سه‌ربه‌رزى و ئازادى، پێكه‌وه بژین.
عوسمان بایده‌میر، په‌ڕله‌مانتار و جێگرى هاوسه‌رۆكی پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌میانه‌ى به‌شداریكردنى له كۆنفڕانسی پارته سۆسیالهكانى ئه‌ورووپا له شارى سلێمانى، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا باسی ژیانى سه‌ختى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكى پارته‌كه‌یان له زیندانهكانى توركیا كرد و گووتى:" سه‌ڵاحه‌دین ده‌مریتاش، به‌هۆى هه‌ڵوێستى كوردایه‌تى له توركیا ده‌ستگیركراوه و ئێمه داواكارین هه‌رچى زووتره ئازادبكرێت".
گوتیشى:" ڕه‌وشى سیاسی ومافى مرۆڤ له توركیا به‌ره‌و ئاڵۆزى ده‌ڕوات، هه‌وره‌ها ده‌وڵه‌تى توركیا فشارێكى زۆرى بۆ دروستكردووین، چونكه زۆبه‌ى هه‌ڤاڵانى ئێمه ده‌ستگیرده‌كرێن و سزا ده‌درێن.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى هه‌ده‌په تاچه‌ند پشتگیرى له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كات، عوسمان بایده‌میر, جێگرى هاوسهركى هه‌ده‌په، گوتى:" پشتگیرى خۆمان له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كه‌ین و گه‌لى كورد داواى چى بكات ئێمه به‌خۆشحاڵیه‌وه پشتیوانى لێ ده‌كه‌ین.
bas news-
