بەڵگە ڤیدیۆییەکەی پهرلهمانتارهكهی گۆران درایە داواکاری گشتی
سەرۆکی لقی ھەلێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان (ئەیاد کاکەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''پێوەست بە قسەکانی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان، چەندین کچ و کوڕی شەھیدان پێوەندییان بە ئێمەوە کرد کە ئەم کەیسە چۆن دەبێت و ئێمەش ھەموو پشتگیریی خۆمان بۆ ئەوان دووپات کردەوە، بۆیە ئەمڕۆ کەسوکاری شەھیدان بەرەو داواکاری گشتی کەوتنە ڕێ و، ئێمەش یاوەری ئەوان بووین لەسەر داواکاری ئەوان، داوایان کرد رێکاری یاسایی بەرانبەر ئەو پەرلەمانتارە بگیرێتە بەر کە سوکایەتیی بە کەسوکاری شەھیدان کردووە، داواکاری گشتییش بە سوپاسەوە داواکەی وەرگرتن و باسی لەوەکرد ھەر شەو کە ڤیدیۆکەی بینیوە داواکاری گشتیی ھەولێری لێ ئاگادار کردووەتەوە و، پێویستە بە زووترین کات رێکاری یاسایی بگرێتە بەر و داواکاری گشتییش لای خۆیانەوە بە ئەرکی خۆیان ھەڵساون.''
(ئەیاد کاکەیی) دەشڵێ، لە خانەقین تا زاخۆ لەھەر شوێنێکدا دادگا ھەبێت، دەتواندرێت سکاڵا تۆمار بکرێت، بۆیە ئەو پەرلەمانتارە قەرەبوویەکی دەکەوێتە سەر کە ئەمەش دادگا دیاری دەکات.
(ئەیاد کاکەیی) ڕوونی کردەوە، ''قۆناغی ئەمڕۆ پێشکەشکردنی سکاڵا بوو و لەگەڵ ئەوەش بەڵگەكه کە ڤیدیۆکەیە بە سێ دێ پێشکەش کرا، چونکە بۆ سکاڵا پێویستی بە بەڵگە ھەیە.
باسی لەوەش کرد، ئەو سێ دێیه لە لایەن لێکۆڵەرێکی دادییهوه دەخرێتە سەر کاغەز و دەقەکەی دەنووسرێتەوە، دواتر داواکاری گشتی پێشکەشی دادگای لێکۆڵینەوەی دەکات، دواتریش دادگای لێکۆڵینەوە رێکاری یاسایی خۆی دهگرێته بهر، بۆیە قۆناغی لێکۆڵینەوە لەوێوه دەست پێدەکات.
kdp-
