شەقڵاوە.. لە ڕۆژی جیھانی شاخدا ھەڵمەتی چاندنی بەڕوو ئەنجام درا

شەقڵاوە.. لە ڕۆژی جیھانی شاخدا ھەڵمەتی چاندنی بەڕوو ئەنجام درا
لە ڕۆژی جیھانی شاخ، بەئامادەبوونی بریکاری وەزیری ژینگەی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی تۆڕی ژینگەپارێزانی ھەولێر، ھەڵمەتێکی چاندنی بەڕوو لە سنووری شارۆچکەی شەقڵاوە ئەنجام درا.

محەمەد ئامۆکەیی، سەرۆکی ڕێکخراوی سەراورد بۆ پاراستنی ژینگە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: " ئەمڕۆ دووشەممە 12/12/2016 لە ڕۆژی جیھانی شاخ، بەمەبەستی بایەخدان بە ژینگەی کوردستان، بەئامادەبوونی حاکم سەمەد، بریکاری وەزیری ژینگەی ھەرێمی کوردستان، لوقمان عەبدلواحید سەرۆکی تۆڕی ژینگەپارێزانی ھەولێر، ھەڵمەتێکی چاندنی بەڕوومان، لە سنووری شارۆچکەی شەقڵاوە ئەنجام دا.


سەرۆکی ڕێکخراوی سەراورد، ئەوشی خستەڕوو: "ئەو چالاکییە لەلایەن سەنتەری ژینگەی شەقڵاوە ڕێکخرابوو، چەندین درەخت و بەڕوومان چاند، ھیوادارین خەڵک گرنگی بە ژینگەی کوردستان بدات و شاخەکان سەوز بکاتەوە".
bas news-
Top