سەناتی فەرەنسا تاوانەکانی داعشی بە جینۆساید ناساند

سەناتی فەرەنسا تاوانەکانی داعشی بە جینۆساید ناساند



ڕۆژنامەی "لۆ مۆند"ی فەرەنسی بڵاویکردەوە کە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا تاوانەکانی داعشی لە عێراق و سووریا بە جینۆساید ناساند.



لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، کە ٣٠٩ ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ئەو تاوانەیان بە جینۆساید ناساند کە ‌داعش لە سووریا و عێراق ئەنجامی داوە و ھەروەھا ھیچ دەنگێکی ناڕازی نەبوو. واتە بە ٣٠٩ دەنگی پشتیوانی بەرامبەر سفری ڕەتکردنەوە.



ئەمەش ھەنگاوێکی دیکەی گرنگە بۆ بردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان.
payamner-
Top