باوکی مینا: بکوژی کچەکەم لەسێدارە درا

باوکی مینا: بکوژی کچەکەم لەسێدارە درا

باوکی مینا رایگەیاند، بکوژی کچەکەی لە سێدارە درا و تاوانبار بە سزای راستەقینەی خۆی گەیشتووە, رووی دەروونییەوە زۆر ئاسوودەم چونکە ماوەیەکی زۆر بوو چاوەڕێم دەکرد بکوژی کچەکەم لە سێدارە بدرێت

لە لێدوانێکی دا بۆ K٢٤ مێڤان محەممەد، باوکی مینا رایگەیاند: "لە رووی دەروونییەوە زۆر ئاسوودەم چونکە ماوەیەکی زۆر بوو چاوەڕێم دەکرد بکوژی کچەکەم لە سێدارە بدرێت، سوپاسی ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەم کە بە دەنگ داواکەمان ھاتوون و لە رێگەی یاساوە بکوژی کچەکەمیان سزادا".

مینای ١٨ مانگی لە رۆژی ٩/٦/٢٠١٦، تەرمی بە پارچە پارچەکراوی لە گوندێکی سنووری پارێزگای دھۆک دۆزرایەوە، لە ١٠/٧/٢٠١٦، بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری لە سێدارەدان بۆ بکوژەکەی بەناوی (ع.ح) دەرچوو، لە ١٩/١٠/٢٠١٦ پەسەندکرا، دوێنێ باوکی مینا ھەواڵی لە سێدارەدانی بکوژی کچەکەی راگەیاند
payamner-
Top